داخرانی ڕادیۆ دەنگی ژنان لە لایەن دەوڵەتی ئەفغانستان
هەینی ۱۱-۰۱-۱۴۰۲   |  31-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەوڵەتی ئەفغانستان بەهۆی بڵاوکرانەوەی موسیقا و دەنگی نەرمی ژنان لە ڕادیۆ “دەنگی ژنان”، ئەم ڕادیۆیەیان پلۆمب کرد.
ڕاگەیەنەرەکانی خۆجێی لە ئەفغانستان باسیان لە داخرانی وێستگەی ڕادیۆیی “دەنگی ژنان”، لە ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری ئەم وڵاتە لە لایەن تاڵبانەوە کردووە. شایانی باسە، هێزەکانی تاڵبان پێشتر داوایان لە بەرپرسانی ئەم ڕادیۆیە کردبوو کە لەم ڕادیۆیەوە موسیقا بڵاونەکەنەوە، بەرنامەی زیندووی ژنان بەڕێوەنەبەن و ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەنگیان ناسکە لە بەرنامەکاندا قسە نەکەن. جێگەی ئاماژەیە، لە کاتی بەدەسەڵات گەیشتنی تاڵبان، نیوەی ڕاگەیەنەرەکانی ئەم وڵاتە داخراون و زۆربەی هەواڵنێرانیش کارەکانیان لەدەست داوە.