مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ
هەینی ۱۱-۰۱-۱۴۰۲   |  31-03-2023
بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “دارا ڕەشیدی” لە ناڕەزایەتیی بە گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەکەلێوەوە، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نابراو بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان، وەک سزایەک لە بەشی زیندانیانی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، دارا ڕەشیدی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٨، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بە تۆمەتی “ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” و “هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی”، لە لایەن لقی ٣ی دادگای ڕژیم لە ورمێ، بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەم حوکمە دواتر لە دادگای پێداچونەوە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.