گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس بەهۆی ڕەشەبا لە ئەمریکا
شەممە ۱۲-۰۱-۱۴۰۲   |  01-04-2023
ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە، بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوانە، ئەیالەتی ئێلینۆ و ئەیالەتی ئارکانزاس چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕەشەبایە کە بە “تۆرنادۆ” ناسراوە هەروەها بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای هەزاران یەکەی نیشتەجێ بوون و داڕمانی سەربانی هۆڵی شانۆی “ئاپۆلۆ” لە ئەیالەتی ئێلینۆ. جێگەی ئاماژەیە، حەفتەی ڕابردووش بەهۆی ڕەشەبای می سی سی پی کە زیاتر لە کاتژمێرێک بەرداوم بوو، زیاتر لە دوو هەزار خانووبەرە زیانیان پێ گەیشتبوو.