فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هەڵسووراوێکی کرێکاری لە شاری سنە
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023

خەبات شەکیبا”، هەڵسووڕاوی کرێکاری و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە، بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خەبات شەکیبا ٣٣ ساڵ تەمەن، چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” و “چالاکیی تەبلیغی بۆ ئەو حیزبە” سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. جێگەی ئاماژەیە، خەبات شەکیبا ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاریی شاری سنە دەستبەسەر و پاش ٣٤ ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتەی ١۵٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە خەبات شەکیبا ساڵ ١٣٩٥ جارێکی دیکەش لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە، بە تۆمەتی کۆبوونەوەی نایاسایی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، سزای ٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا بوو کە دواتر ئەو سزایە بۆ پێ بژاردن گۆڕدرا.