دواخرانی حەقدەستی کرێکارانی کانگای ئاق دەربەندی سەرەخس
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023
کرێکارانی کانگای “ئاق دەربەند”ی سەرەخس باسیان لە دواخرانی بڕی پێنج مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان کردووە.
یەکێک لە کرێکارانی ئەم کانگایە لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە، هیچ کەس لەبیری کرێکارانی زەحمەتکێشی کانگای ئاق دەربەند نییە. هەروەها وتی: هەموو بەڵێنیەکان هەتا ئێستا لەسەر کاغەز بوون و هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام نەدراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە بە سەرنجدان بە بارودۆخی نالەباری ئابووری و گرانی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی پێداویستییەکانی ژیان، ئەم کرێکارانە پێنج مانگە حەقدەستەکانیان دواخراوە و لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر بەرەوڕوو بوونەتەوە.