ئێعدامی ١٤١ هاووڵاتیی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو
دوشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۲   |  03-04-2023
لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ١٤١ هاووڵاتیی لە زیندانەکانی کوردستان و ئێران لە سێدارە دراون کە ٣ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون، ئەم ئامارەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢٧٠٪ زیادی کردووە.
بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣، ١٤١ بەندکرا لە زیندانەکانی ڕژیم لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران ئێعدام کراون کە ٤٨ کەسیان خەڵکی شارەکانی کوردستان بوون و ئەو ئامارە ٣٤ لەسەدی گشت لە سێدارە دراوانی ئێرانە کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سزاکەیان جێبەجێ کراوە.