ڕاگەیاندنی موعەلیمانی سەقز بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە پشتیوانی سلێمان عەبدی
دوشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۲   |  03-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، موعەلیمانی شاری سەقز ڕایانگەیاندووە کە لە ناڕەزایەتیی بە درێژەی دەستبەسەر کرانی سلێمان عەبدی و هەروەها نادیاربوونی چارەنووسی ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە دەست دەدەنە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان لقی “سەقز_زێویە” ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری درێژەی دەستبەسەر کرانی سلێمان عەبدی ئەندامی ئەم ئەنجوومەنە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خاکەلێوە، لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی پەروەردە و بارهێنان لەمشارە، دەست دەدەنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.