سەپاندنی سزای زیندان بەسەر پەریا کەریم عەدنانی
دوشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۲   |  03-04-2023
پەریا کەریم عەدنانی” خەڵکی شاری سەقز کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لەمشارە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە، سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پەریا کەریم عەدنانی، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” و “بانگەشە بۆ حیزبە سیاسیەکانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، بە ٤ مانگ زیندان و ١٨ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.