گیان لەدستدان و برینداربوونی چەندین کەس به هۆی وەرگەڕانی قه تارێك له هوله ند
سێشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۲   |  04-04-2023
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، قه‌تارێكی موسافربه‌ری له نزیك شاری لاهه‌ی هوله‌ند له هێڵەکەی خۆی لایدا و به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قه‌تارێكی دوو ته‌به‌قه کە به سێ واگۆن و ٦٠ موسافیره‌وه له شاری “لایدن” به‌ڕێ كهوتبووو لە نزیك شاری لاهه به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه، له هێڵەکەی خۆی لایدا و وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه موسافرێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون کە ١٩ کەسیان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.