فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئەرتەشی ئیسڕائیل بۆ سه ر بنكه كانی سپای پاسداران له دەمشق
سێشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۲   |  04-04-2023

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٥ی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ چوارەمین جاری بەردەوام لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، له‌ ڕێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌وه‌ هێرشی كردوەتە سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌ ده‌ورووبه‌ری دەمشق و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و هێزانه گه‌یاندوە.

به‌پێی زانیاریەکان، چه‌ندین ئه‌نباری چه‌كوچۆڵ و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دەمشق و به‌نده‌ری نێوده‌وڵه‌تی سوریه‌ به‌ مووشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌شه‌وه‌ بینایه‌كی ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان له‌ گه‌ڕه‌كی “زه‌ینه‌بیه‌” کراوەتە ئامانج و به‌پێی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.