فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه وه ی ناڕەزایەتی موعه لیمان له چه ند شاری ئێران
پێنجشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۲   |  06-04-2023

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌لێوه‌، موعه‌لیمان له‌ شاره‌كانی كرماشان،مەلایر، هەمەدان، نیشابور، كه‌ره‌ج و تاران دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی تاران بڵاوی كردبۆوە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌لێوه‌ موعه‌لیمانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه‌ نەدرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی فه‌رهه‌نگیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كۆببنه‌وه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا موعلیمان له ‌شاره‌كانی كرماشان، مەلایر، هەمەدان، نیشابور، كه‌ره‌ج و تاران له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.