فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دابەزینی نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان
هەینی ۱۸-۰۱-۱۴۰۲   |  07-04-2023

ڕێکخراوی “فاو” تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، نرحی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان دابەزیوە.

لە میانەی راگەیەندراوێکدا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵ (فاو) ئاماژە بەوە دەکات، نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی جیهان بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگی رابردوو، بە رێژەی ٢٠ لەسەد دابەزیوە. هەروەها ڕێکخراوی “فاو” ئەوەشی خستووەتەڕوو، خۆراکی زۆری بەردەست هەن، هەروەها کەمی داواکاری لە سەر خۆراک و درێژکردنەوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لە لایەن ئۆکڕاین، وایکردووە نرخی خۆراک داببەزێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەنیا نرخی خۆراک لەو وڵاتانە گرانە کە بارودۆخی ئابووری سەختیان هەیە.