گواستنەوەی باوکی حەمیدرەزا ڕوحی بۆ زیندانی ئێڤین
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەلی ڕوحی” باوکی حەمیدرەزا ڕوحی دوای دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
بە پێی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە کاتی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕۆڵەکەی کە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە کوژراوە، دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراوە. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی تاران، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بوونی حەمیدرەزا ڕووحی جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمی “خامنەیی خیانەتکارە” و “ڕژیمی ستەمکارە” یان وتەوە.