هێرشی گوماناوی ئۆتۆمبێلێک بو سەر هاووڵاتییان لە ئیسڕائیل
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023
کاربەدەستانی ئیسڕائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی گوماناوی لە شاری تێلاڤیڤ بۆ سەر ناوەندێکی بازەرگانی، لانیکەم هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەوتەی پۆلیسی ئیسڕائیل، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پارێکێکی ساحێلی قەرەباڵغ لە شاری تێلاڤیڤ، خۆی کرووە بەناو خەڵکدا و بەهۆیەوە، پیاوێکی ٣٠ ساڵ تەمەن گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە، ناوەڕۆکی ئەم هێرشە هەتا ئێستا نەزاندراوە.