کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە مەشهەد
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023
ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و تیمەکانی فریاکەوتن لە مەشهەد، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە دوای کۆتایی هاتنی ئۆڵتیماتیۆمی ٧٢ کاتژمێری، بە بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر بینای ئوستانداری مەشهەد و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “پێرستی ئێمە کوانێ، لە گیرفانی کێ دایە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.