فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی شیمیایی کردنی خوێندنگاکان لە ئێران
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو خوێندنگای کچانە لە دیواندەڕە، خوێندنگای سەعدی لە ورمێ و خوێندنگای هاجەر لە هەفتکەل، هێرشی شیمیایی کراوەتە سەریان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە،  هێرشی شیمیایی کرایە سەر خوێندنگاکانی کچانەی “ئێعتسامی” و “بێنت ئەلهودا”ی شاری دیواندەڕە و کۆمەڵێکی زۆر لە خوێندکاران ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. هەروەها ئەمڕۆ شەممە هێرشی شیمیایی کرایە سەرخوێندنگای کچانەی “سەعدی” لە شاری ورمێ و بە دەیان خوێندکار ژەهراوی بوون. لە لایەکی دیکەوە، خوێندنگای کچانەی “هاجەر” لە هەفت کەلی پەردیس کەوتەبەر هێرشی شیمیایی و ٦٠ خوێندکاری ئەم مەدرەسەیە ژەهراوی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.