کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی دەرکراوی فازی دووی پاڵاوگەی ئابادان
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی خۆجێی فازی دووی پاڵاوگەی ئابادان، لە بەرامبەر فەرمانداری ئابادان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی سەرەتا لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیان داوەتە کۆبوونەوە، بەڵام هیچکام لە بەرپرسانی شیرکەت وەڵامدەرەوەیان نەبوون و دواتر کرێکارانی ناڕازی چوونەتە بەر فەرمانداری ئابادان و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون کە لەوەڵامدا پێیان وتوون کێشەی ئێوە پێوەندی بە ئێمەوە نییە و بچنە شوێنێکی دیکە.