کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداریی قێشم
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی قێشم، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی قێشم لەئاست نەدرانی بڕی چەندین مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان لە لایەن پەیمانکاری کەرتی تایبەت و هەروەها ٧ ساڵ نادادپەروەری دەرحەق بەم کرێکارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.