بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئیسڕائیل
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە دەیان هەزار کەس لە شاری تێلاڤیڤ پێتەختی ئیسڕائیل، شەوەی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، هاتنە سەر شەقامەکان و لە دژی دەوڵەتی نێتانیاهوو خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە دەیان هەزار کەس لە شارەکانی ئیسڕائیل بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقام و لەدژی گەڵاڵەی چاکسازی مشتومڕهەڵگری دەوڵەتی نێتانیاهوو لە سیستمی دادپەروەری ئەم وڵاتە، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. شایانی باسە، خۆپیشاندەران بە هەڵکردنی مۆم، ڕێزیان لە گیانبەختکردووانی هێرشی تێرۆریستی لە ئۆرشەلیم گرت. هەروەها لە تێلاڤیڤ ناڕازییان بە لەبەر کردنی جلی ڕەش و بە دەستەوە گرتنی پلاکاردێکی گەورە بە ناوەڕۆکی “بریگادی تووڕەیی دیکتاتۆر”، لە ئاست پێکهێنانی گاردی نیشتمانیی لە لایەن وەزیری ئەمنییەت، ناڕەزایەتییان دەربڕی.