برینداربوونی ١٤ كرێكاری فه سڵی له ئوستانی بووشێهر
سێشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۲   |  11-04-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی وانت باری گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی به‌شی كه‌شاوه‌رزی له مێحوه‌ری “دۆ ڕاههك”ی ئوستانی بووشێهر ١٤ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌واوی ئه‌و كرێكارانه شارۆمه‌ندانی ئه‌فغانستانی بوون و پێنج كه‌سیان برینه‌كانیان سووك بووه و له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ٩ كرێكاری دیكه كه برینه‌كانیان سه‌خت بووه ڕەوانەی نه‌خۆشخانه كراون.