دیداری كۆمه ڵێك له هونه رمه ندان له گه ڵ بنه ماڵه ی تووماج ساڵحی و کیان پیرفەلەک
سێشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۲   |  11-04-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری سینه‌مای ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “تووماج ساڵحی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و هه‌ونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له نێو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “تووماج ساڵحی”یان كردووه “فاتمه مۆعته‌مد ئاریا”، “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” و “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” بوونیان هه‌یه و له‌و دیداره دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “تووماج” پشتیوانی خۆیان له‌و هونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند و خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی تووماج بوون. شایانی باسه كه هونه‌رمه‌ندانی ناوبراو پێشتر سه‌ردانی ماڵی “كیان پیرفه‌له‌ك”یان كردبوو و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كەی کۆبوونەوە كۆبوونه‌وه.