فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ یەکێتیی ئەورووپا: سپای پاسداران بخەنە نێو لیستی تیرۆرەوە
چوارشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۲   |  12-04-2023

١٣٠ ئەندامی گۆنگرەی ئەمریکا نامەیەکی فەرمیان بۆ “جۆزێپ بۆرێل”، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا نارد، و داوایان کرد سپای پاسداران بخرێتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە. 

واژۆکارانی ئەم نامەیە لە بەشێکیدا نووسیویانە: “هیوادارین لە کۆبوونەوەی داهاتووی شورای پێوەندییەکانی دەرەوە ئەم بابەتە سەرنجی پێویست بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، چونکە کاتی ئەوە هاتووە. ماوەی چەندین ساڵە  سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی و بەشداری لە چەندین بابەتی پێشلکردنی مافی مرۆڤ و چالاکییە تیرۆریستییەکان دەکات، لەوانە سەرکوتی دڕندانەی ناڕازیانی خەڵکی ئێران لە دوای کوژرانی “ژینا (مەهسا) ئەمینی” تیرۆرکردنی هاووڵاتیانی ئەورووپایی و گەیاندنی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوشندە بۆ ڕوسیە.”