فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەستانی لافاو لە شەش پارێزگای ئێران
هەینی ۲۵-۰۱-۱۴۰۲   |  14-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بەهۆی بارینی لەڕادەبەدەری باران، لە حەوت پارێزگای ئێران لافاو هەستاوە و لە ئەنجامیدا چەند هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی هەستانی لافاو لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی شەرقی، ئازەربایجانی غەربی، ئیلام، کوردستان، کرماشان، قەزوێن و لۆڕستان، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی بۆکان و لە ئازەربایجانی غەربی، مێهران لە پارێزگای ئیلام و ئەلموت لە پارێزگای قەزوێن، گیانیان لەدەستداوە. هەروەها زەرەر و زیانێکی زۆر وەبەر خەڵکی ئەم ناوچانە کەوتووە. جێگەی ئاماژەیە، ساڵانە بەهۆی ڕوودانی ڕووداوی سرووشتی و کەمتەرخەمی بەپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم لەئاست دابین کردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و نەبوونی ئاوەڕۆی ستاندارد لە شەقامەکان، زەرەر و زیانێکی زۆر وەبەر خەڵکی فەقیر و هەژاری ئەم ناوچانە دەکەوێت.