سەپاندنی حوکمی ٤٠ ساڵ زیندان بەسەر سێ تاوانبار لە مەڕاکێش
هەینی ۲۵-۰۱-۱۴۰۲   |  14-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دادگایەکی پێداچوونەوە لە مەڕاکێش، حوکمی سێ پیاو کە ساڵی ڕابردوو دەستدرێژیان کردبووە سەر کچێکی ١١ ساڵ تەمەن، لە پێنج ساڵەوە بۆ ٤٠ سال زیادی کردووە.
بەپێی ئەم حوکمە، یەکێک لە تاوانباران بە ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو تاوانبارەکەی دیکە هەرکام بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. جێگەی ئاماژەیە، ساڵی ڕابردوو ئەم سێ کەسە لە گوندێگی نزیک لە شاری “رۆبات” پێتەختی مەڕاکێش، دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێکی ١١ ساڵ تەمەن بە ناوی “سنای” و بەهۆیەوە ئەم منداڵە دوو گیان ببوو.