کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کۆلێژی دەروونناسی زانکۆی تاران
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کۆلێژی دەروونناسی و زانستی بارهێنان لە زانکۆی تاران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، لە حەساری ئەم زانکۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی کۆلێژی دەروونناسی و زانستی بارهێنان لە زانکۆی تاران، لەئاست گوشاری دوو بەرابەری حەراسەتی زانکۆ سەبارەت بە “حیجابی ئیجباری”، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “حیجابی ئێختیاری مافی ژنی ئێرانی”، “دوورخرانەوە لە خوێندن بەخاتری حیجاب، بێ حیساب و بێ کیتاب” و “زانکۆ پشتیوانی خەڵکە و خەڵک پشتیوانی زانکۆن”، لە حەساری ئەم زانکۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.