شێرکۆ ڕۆشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو، سەرلەنوێ بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاش زیاتر لە ٤ مانگ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگویزرابوو.
پاش گواستنەوەی دووبارەی شێرکۆ بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: شێرکۆ ڕۆشەنی تا ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١، شێرکۆ ڕۆشەنی تەمەن ٣٠ ساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریواندا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵەکەی لە مەریواندا و دەستیان بە پشکنین کردووە.