ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خاکەلێوە، هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر قوتابخانە کچانەکانی قیاس، ئەبرار، شوهەدای مەکی، پەردیس و شاهێد لە شاری تاران.
لەم پێوەندییەدا بەڕێوەبەری قوتابخانەی “شاهێد”ی تاران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر قوتابییەکانی لە پۆلەکانی خوێندندا هێشتووە و دەرگای پۆلەکانیشی داخستووە و نەیهێشتووە بێنە دەرەوە یان پێوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن.
لە درێژەی ئەم هێرشە بەرنامەداڕێژراوانەدا هێرش کراوەتە سەر قوتابخانەکانی دواناوەندیی عسمەتییە، سەرەتایی دانا (نەسر) قوتابخانەی عفەت لە دەوڵەتاوا و قوتابخانەی سەرەتاییی فەرشادفەر لە دادگوستەریی ئیلاهیەی شاری کرماشان.
لە شاری ئیسلامشار سەر بە پارێزگای تاران، قوتابخانەی سایپا کراوەتە ئامانجی ئەو هێرشانە و کۆمەڵێک قوتابی ژاراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەی “خومەینی”ی ئەو شارە گواستراونەتەوە. هەروەها قوبخانەی “نیایش”یش لەو شارە کراوەتە ئامانجی هێرشە کیمیایییەکان.
هەروەها هێرش کراوەتە سەر قۆتابخانەی کچانەی کەوسەر لە جووتسایدی کوردستانی شاری سەقز و قوتابخانەی دواناوەندیی ئیمان و قوتابخانەی کوڕانەی سەرەتایی تورکمانی ٢لەو شارە، لەو سێ هێرشەدا کۆمەڵێک قوتابی ژاراوی بوون.
لە دوو هێرشی دیکەدا لە شاری ئەهواز، قوتابخانە کچانەکانی کەوسەر و ستایش کراونەتە ئامانج و کۆمەڵێک قوتابی ژاراوی بوون.
هەر لە دێژەی ئەم ڕەوتەدا هێرش کراوەتە سەر قوتابخانەی کچانەی تەزهیب لە شاری کەرەج، قوتابخانەی کچانەی بەهاران لە ئەردەبیل و قوتابخانەی دواناوەندیی هەدەف لە گۆڕەپانی “دایک”ی شاری ئورمیە، لە هێرش بۆ سەر قوتابخانەی ئەم شارانەشدا کۆمەڵێک قوتابی ژاراوی بوون.
لە هێرش بۆ سەر قوتابخانەی هەدەف لە شاری ورمێ، زیاتر لە ٢٠ قوتابی کە نیشانەکانی ژاراویبوون و کێشەی هەناسەکێشانیان هەبووە، بە سێ ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
ڕۆژی (دووشەممە، ٢٨ی خاکەلێوە)، لانیکەم ٢٠ قوتابخانەی ئێران و کوردستان کراونەتە ئامانج.