فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەستی حوسەینپەناهی دوای پێنج مانگ لە نەخۆشخانە نێردرایەوە بۆ ماڵەوە
پێنجشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۲   |  20-04-2023

هەستی حوسەین پەناهی” منداڵی تەمەن ۱٦ ساڵان، خەڵکی شاری “دێولان” کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بە باتۆم لێی درا و چبووە کۆماوە، پاش نزیکەی ٥ مانگ ونیو، لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری “سنە” نێردرایەوە بۆ ماڵەوە. 

هەستی حوسەین‌پەناهی لە ۱۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، بە هۆی ئەوەی بە باتۆم لەسەری دابوو، تووشی زیانی جدی بوو و لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە نزیکەی سێ مانگ لە کۆمادا بوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی خاکەلێوەی ۱٤۰۲، لە نەخۆشخانە نێردرایەوە بۆ ماڵەوە کە توانایی جوڵاندنی دەست و پاکانی نییە و بە ناچار کورسی ویلچەریان بۆ بەکار هێناوە.