بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکەوتی ١ و ٢ی مانگی گوڵان، کرێکارانی چەندین شیرکەت و ناوەندی کرێکاری، لە ئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی “ئێڵ جی سی” دەشت عەباس لە دێهلۆران، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی پارس کەیهان، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پێترۆشیمی گاچساران، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پێترۆشیمی ئاپادانا، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پێترۆشیمی دێهلۆران، کرێکارانی شیرکەتی پێترۆشیمی بەنەری جاسک، کرێکارانی شیرکەتی هێدرۆسازان، کرێکارانی شیرکەتی ئۆکسیر سەنعەتی فازی ١٤ی عەیەلویە و کرێکارانی پەیمانیی شوجاعی شاغڵ لە شیرکەتی پێترۆشیمی کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، زیادکردنی ڕێژەی حەقدەستەکانیان بۆ ٧٩ لەسەد بەپێی لیستی پێشنیار کراو، بە شێوەی جیاجیا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و شوێنی کارەکانیان جێهێشتووە.