فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئیسڕائیل
یەکشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۲   |  23-04-2023

بەدەیان هەزار کەس لە نەیارانی گەڵاڵەی چاکسازی لە سیستمی دادپەروەری دەوڵەتی بێنامین نێتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٣ی مانگی گوڵان، لە شاری تێلاڤیڤ پێتەختی ئەم وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان و بۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بەم گەڵاڵەیە بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا، درێژە بدەن بە خۆپیشاندانەکانیان. جێگەی ئاماژەیە، بێنیامین نێتانیاهوو کەمتر لە مانگێک لەمەوبەر لە بەرابەر شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، بڕیاری ڕاگیرانی کاتی ئەم گەڵاڵەیەی دەرکرد تا بەوتەی ئەو هەلێکی دیکە بە “وتووێژ” بدرێت.