گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتیی بەهۆی پێکدادانی قەتارێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە ئاڵمان
یەکشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۲   |  23-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی مانگی گوڵان، لەئەنجامی پێکدادانی قەتارێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە تێپەڕگەیەک لە باکووری ئاڵمان، لانیکەم سێ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
بەوتەی پۆلیسی ئاڵمان، ئەم ڕووداوە نزیک کاتژمێر چوار و نیوی سەر لەبەیانیی بە کاتی ئاڵمان لە تێپەڕگەیەکی نزیک شاری هانووفێر لە باکووری ئەم وڵاتە ڕوویداوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ڕووداوە بەهۆی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە چووەته سەر هێڵی قەتارەکە، ڕوویداوە. پۆلیسی ئاڵمان ڕاشیگەیاندووە کە لەمپەری تایبەت بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەو کاتەدا لەخوارەوە بووە و ئەمەش کەوتنەوەی ئەم ڕووداوەی بەدواوە بووە.