کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شارەکانی شووش و ڕەشت، ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی گوڵان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “گرانی، ئاوسان، بەڵای گیانی خەڵک”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر، حاکم بووە لە بازاڕ”، “نە مەجلیس نە دەوڵەت، نین بە فکری میللەت” و “وادە و بەڵێن کافییە خوانی ئێمە خاڵییە”، لە ئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی گشتی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان لەوانە، شێوازی بەڕێوەبردن و چاکسازی لە گەڵاڵەی یەکسان سازی، پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان، دابین کردنی حەقی بیمەکانیان، بردنەسەرێ حقوقەکانیان و هەروەها پێڕاگەیشتن بە خواستەکانی دیکەیان بوون.