فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەرجەم سزای ١١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023

دادگاییکردنی عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد ناسراو بە دکتۆر و حاسڵ قەدۆ لە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە، لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بەڕێوە چووە کە لەو دادگاییکردنەدا ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامەیان بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی”، سزای سێ ساڵ و حەوت مانگ بەندکردن و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی” سزای هەشت مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

هەروەها لە ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا دادگاییکردنی جەماڵ عەلیزادە بەڕێوە چووە کە لەو دادگاییکردنەدا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاریی ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوا (ڕۆژئاوای جیهان) ” دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.