فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستان
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵان، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وەک کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابرات لە بەردەم بینای شیرکەتی موخابراتی شارەکانی سنە، مەریوان، ئەهواز، ئەراک، شەهری‌کورد، بەندەرعەباس، ئیلام، قەزوێن، زاهیدان، ئیسفەهان، شیراز، کرماشان، تاران، ئەردەبیل و کرمان بەڕێوە چوو.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی خاجە نەسیرەدین تووسی لە حەوشەی ئەو زانکۆیە مانیان گرت.

هەروەها لە شارەکانی تاران، کەرەج و ئیسفەهان کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی بە وتنەوەی دروشمی دژی دەسەڵاتداریتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.