سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سنە
پێنجشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۲   |  04-05-2023
موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ڕژیم لەو شارە، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.
بڕیاری سزای سەپێندراو بەسەر ناوبراودا بە تۆمەتی “ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ١٤٠١” بووە کە ڕۆژی شەممە، ٩ی گوڵان بەفەرمی بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.