پێنج بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە
پێنجشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۲   |  04-05-2023
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی گوڵان، پێنج بەندکراوی بەندی گشتیی بەندیخانەی ڕژیم لە ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە کە بەسەریاندا سەپێندراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەیان لە ئارادایە.
ناوی یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی فەرامەرز شەخسی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەردشت زانراوە. ناوبراو سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ناوی چوار کەسی دیکە نەزانراوە.