بریندار بوونی کۆلبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۵-۰۲-۱۴۰۲   |  05-05-2023
کاتژمیر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گوڵان شەهرام ئیسحاقی، خەڵکی شاری نۆدشە، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و بە سەختی برینداربوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵە کە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بووە، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیەوە تەقەی لێکراوە و کەمەری پێکراوە. ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا ناجێگیرە.