گیان لەدەستدانی ١٢ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە هاتای تورکییە
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی تورکییە، بەھۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی بارھەڵگرێک لە رێگای نێوان “ئەسکەندەرون – ئانتاکیا”، بارهەڵگرەکە خۆی بە ١١ ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا و بەم ھۆیەوە ١٢ کەس لە سەرنشینان بوونە قوربانی.
هاوکات وەزیری تەندروستی تورکییە ڕایگەیاندووە، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٧ی گوڵان، له ئهنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا له شارۆچكهی ئانتاكیا كه بارههڵگرێك و پاسێك گڕیان گرتووه، ١٢ كهس گیانیان لهدهستداوه و ٣١ كهسی دیکەش برینداربوون، كه برینی سێ کەسیان سهخته.