ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023
ڕۆژی شەممە ١٦ی مانگی گوڵان، چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ئاستی شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وێستگەی وزەپێدانی گاز لە شارستانی ئەردستان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی شوڕای سێنفی و چالاکانی خوێندکاری لە حەساری بینای ناوەندی زانکۆی “خاجە نەسیرەدینی تووسی”، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناڕازی گوندی گلماگرد لە شارستانی خۆمەین و کۆمەڵێک لە خاوەن باغەکانی شاری زیار هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە دابین نەکرانی حەق ئابەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.