مریەم وەحیدیان، ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستگیرکرابوو، سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا!
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی گوڵان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی مریه‌م وه‌حیدیان سه‌پاند.
مریه‌م وحه‌یدیان پێشتر و له ڕه‌وتی ئاخێزە جەماوەریەکانی خەلکی ئێران له ڕێكه‌وتی ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندی ٢ی “الف”ی زیندانی ئێڤین كرابوو. ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له گرتووخانه دا ڕاگیرا و ڕۆژی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو به شێوه‌ی كاتی ئازاد بوو. شایانی باسه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی “ئیتجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.