فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە ٧ ساڵ زیندان بەسەر ناسر فەقێ عیسا
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023

ناسر فەقێ عیسا، هاوکار و ئەندامی کۆمەڵەی مانگی سووری (هلال احمر) شاری مەهاباد کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەدا دەستبەسەر کراوە، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەوشارە سزای ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسر فەقێ عیسا، هاوکار و ئەندامی کۆمەڵەی مانگی سووری شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ لە مەهاباد، بە تۆمەتی “هەبوون و ڕاگرتنی گوللەی جەنگی” بە دوو ساڵ، “هەبوونی و ڕاگرتنی گوللەی ساچمەیی” بە دووساڵ، بە تۆمەتی “تیمارکردنی بریندارەکانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد” بە دوو ساڵ و هەروەها بە تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی” بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترابوویەوە.