سزای یەک ساڵ زیندان بۆ سەر هەڵسووڕاوێکی مەدەنی خەلکی شاری سنە
سێشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۲   |  09-05-2023
عیباد حەبیبی، هەڵسووراوی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە هۆی ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.ئەم سزایە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە دانیشتنی دادگای عیباد حەبیبی بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” و دانیشتووی شاری سنە لە دادگای شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچووە.
هەروەها موسلیم سەعیدپوور، لەم دادگایەدا بە تۆمەتی “ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ١٤٠١” سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرا.