فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە سەقز
چوارشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۲   |  10-05-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەلی لەتیفی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کە دانیشتووی گەڕەکی ساڵحاوای شاری سەقز و خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.