فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی گوللەی خومپارە لە سەلاس باوەجانی
چوارشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۲   |  10-05-2023

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەزیزموراد شەمس بە هۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی “تاڵەقانی”ی شاری کرماشان گواسترابوویەوە، کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
ئەو هاووڵاتییە پاسەوانی بەنداوی چەنگەربان لە شارەدێی ئەزگەڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بووە کە ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی گوڵان، لە نزیکی دەرگای چوونەژوورەوەی ئەو بەنداوە بەهۆی تەقینەوەی گوللەی خومپارە، زگ و دەموچاو و چەند ئەندامێکی دیکەی جەستەی بەسەختی بریندار بووە.