دەستبەسەرکرانی دایە فاتمە مەقسوودی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە ورمێ
پێنجشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۲   |  11-05-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان دایە فاتمە مەقسوودی، تەمەن ٦٧ ساڵ و خەڵکی شاری سنە و دایکی ئیدریس فەقیهی، دوای سێ ڕۆژ مانگرتن لەبەر دەرگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزەکانی ئەم سازمانەوە دەستبەسەرکرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەقسودی، فاتمە مەقسوودی بە فەرمانی داواکاری گشتی ورمێ و دوای تۆمارکرانی سکاڵا لە دژی ناوبراو لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ورمێ وە دەستبەسەرکراوە.
ناوبراو چوار ڕۆژ پێش دەستپێکردنی مانگرتنەکەی بەمەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاریی لەسەر چارەنووسی کوڕەکەی سەردانی دادگای شۆڕش، ستادی هەواڵگری ئیتلاعات و سازمانی ئیتلاعاتی ورمێ کردبوو.
ئیدریس فەقیهی لە پووشپەڕی ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.