فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە
هەینی ۲۲-۰۲-۱۴۰۲   |  12-05-2023

دوو بەندکراوی زیندانی ناوەندیی شاری سنە بە ناوەکانی “سەعید ئەرجومەندی” و “کیومەرس مینبەری” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە گوستراونەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گوڵان، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید ئەرجومەندی” خەڵکی خوڕەم‌ئاباد و “کیومەرس میبنەری” خەڵکی شاری کامیاران کە سزای سێدارەیان بەسەرا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە. شایانی باسە کە سەعید ئەرجومەندی، پێشتریش دوو جاری دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترابوویەوە.