بەپێی ڕاپۆرتەکان، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار، سێ هاووڵاتیی خەڵی ئەمشارەی بە ناوەکانی “محەممەد ئازەربەرزین ٢٦ ساڵ تەمەن، وەفا ڕەسووڵی ئازەر ٢٢ ساڵ تەمەن و عەبدول سەمیع ڕەسووڵی ٢٢ ساڵ تەمەنی بە تەحەمۆلی زیندان و لێدانی شەلاق مەحکووم کرد.
بەپێی ئەم حوکمە، محەممەد ئازەر بەرزین، بە تەحەمولی ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، دانی دوو ملیۆن سزای نەختی بەهۆی درووست کردنی کۆکتێل مۆلۆتۆف، حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەهۆی سەرپێچی کردن لە مەئمووری دەوڵەت، تەحەمۆلی حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی مەحکووم کراوە. هەروەها وەفا ڕەسووڵی ئازەر بە تەحەمۆلی ١١ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان بەهۆی ئاگرتێبەردانی بەنێری ئیدارەی ئیتلاعات، تەحەمۆلی حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەهۆی سەرپێچی کردن لە مەئموورین دەوڵەت و تەحەمۆلی حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق بە تۆمەتی بەشداری کردن لە تێکدانی ئاسایشی گشتی مەحکووم کراوە. هەر لەم پێوەندەدا، عەبدول سەمیع ڕەسووڵی بە تەحەمۆلی سێ ساڵ و ١٦ ڕۆژ زیندان بە تۆمەتی لەناوبردن و دزینی فرۆشگای گەنم، تەحەمۆلی حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق بەهۆی بەشداری کردن لە تێکدانی ئاسایشی گشتی، مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، دادگایی کردنی ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی مانگی گوڵان لە لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار بەڕێوەچووە.