گواستنەوەی سیاوەش حەیاتی بۆ زیندانی دیزل ئاوای کرماشان
شەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۲   |  13-05-2023
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی گوڵان سیاوەش حەیاتی، پاش ئەوەیکە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن لقی ١ی کارگێڕیی سزای تاوانەکانی ڕژیم لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شاباد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ١ ساڵ بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان کراوە.
سیاوەش حەیاتی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی کرماشان – سەحنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ٣٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا ئازاد بووە.
ناوبراو جارێکی دیکە لە ڕۆژی هەینی، ١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە گوندی “وەرگەمە”ی سەر بە شاری داڵاهۆ دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی شەممە، ١۶ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بووە.