فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەلکی شاری سنە
شەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۲   |  13-05-2023

ڕۆژی شەممە، ٢٣ی گوڵان، موختار بەهمەنی، وەرزشوان و ڕاهێنەری وەرزشی لەشجوانی، لە پێش پاساژی بانتا ئاویەری شاری سنە و لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو وەرزشوانە بەهۆی ئەوەی بەرگری لە دوو کچ کردووە کە لەلایەن دوو کەس لە هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر دەکران، لەگەڵ ئەو هێزانەدا تووشی تێکهەڵچوون بووە و بە شێوەیەکی دڕندانە ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ماوەیەک بەندکران، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد بووە.