فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بەندکراوانی زیندانی مەهاباد
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023

هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڕەشەیان لە بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی مەهاباد کردووە و پێیانیان ڕاگەیاندوون،ئەگەر لەگەڵ هێزەکانی ئەو ناوەندە هاوکاری نەکەن، لە هەموو مافەکانی خۆیان بێبەری دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو زیندانی ناوەندیی مەهاباد و هەڕەشەیان لە بەندکراوان کردووە کە ئەگەر هاوکاریی ئەوان نەکەن، لە مافەکانی وەک مەرەخەسی، ئازادی مەرجدار، کارکردن و هەموو مافەکانی دیکەیان لە ماوەی بەندکرانیاندا، بێبەری و بێبەش دەکرێن.